بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شایستەی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەگات و رۆژی دووشەممە دابەشدەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەش ملیار دینار لە شایستەی دارایی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان.
وتیشی، رۆژی دووشەممە دەست بەدابەشکردنی بەسەر جوتیاراندا دەکرێت کە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەیە و بۆ جوتیارانی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینە.