قائیمقامیەتی رانیە: سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی رانیە رایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی نەوت لە سنووری رانیە دەستپێدەکات.

قائیمقامیەتی رانیە ئاشکرایکرد، “هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامدەبێت و پێویستە هاوڵاتییان بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کارتی وەرگرتنی نەوت، سەردانی بریکارەکانیان بکەن، چونکە هەر هاوڵاتییەک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت ئامێرەکە ناتوانێت بیخوێنێتەوە، بۆیە پێویستە کەسەکە سەردانی دارایی رانیە بکات و تاوەکو بەزووترین کات کارتەکەی بۆ کارا بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بڕیاری لیژنەی سوتەمەنی بەوشێوەیە کە پرۆسەی دابەشکردن لە گەرەکی رۆژ سیتی، بیتوێن سیتی، رانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین، کۆدۆ، ئازادی، داستان، کارۆخ و شارەوانی، دەستپێدەکات، پێشنیوەڕۆ 40 تانکەر لەلایەن لێژنەی سوتەمەنییەوە نەوت بەسەر گەڕەکەکانی شاری رانیە دابەشدەکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share