مێخەک یەکێکە لە بەهاراتە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین و کانزاکان، شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن ئەگەر رۆژانە چەند دەنکێک مێخەک لەسەر سکی بەتاڵ بجوویت چەند سوودێک بە جەستەت دەگات لەوانەش:
-تەندروستیی دەم و ددان دەپارێزێت، هەوکردنی پووک ناهێڵێت و کۆتایی بەبۆنی ناخۆشی ناودەم دەهێنێت
-بەرگریی ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە و توانای بەرگریی گلوکۆز زیاددەکات، بۆیە بۆ تووشبووانی شەکرە بەسوودە
-مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-چەوری ورگ و جگەر کەمدەکاتەوە و مەترسی قەڵەوبوون کەمدەکاتەوە.
-تەندروستیی ئێسک دەپارێزێت، مەترسیی فشەڵبوونی ئێسک کەمدەکاتەوە.