خەلیل عوسمان: چەندین ساڵە پرۆژەی شەقامی فیدراڵی لە کۆیە بە مەبەست دواخراوە

خەلیل عوسمان شارەزای یاسایی و کاندیدی ژمارە پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر رایگەیاند، چەند ساڵە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی فیدراڵی لە شاری کۆیە بەدەستی ئەنقەست دواخراوە و بووبوو بە گرێکوێرە بەهۆی جیاکاریی و نادادپەروەریی لە دابەشکردنی داهاتی هەولێر.

خەلیل عوسمان لە وتارێکدا نووسیویەتی:

بانێک و دوو هەوا!

ئەگەر تەواوکردنی پرۆژەی شەقامی فیدراڵی ئەرکی ئیدارەی هەولێرە و خۆی بە خاوەنی دەزانێت، کەواتە چەند ساڵە کە بەدەستی ئەنقەست دوادەخرێت و بووبوو بە گرێکوێرە بەهۆی جیاکاریی و نادادپەروەریی لە دابەشکردنی داهاتی هەولێر، بۆچی جێبەجێنەکراوە؟
لە کاتێکدا لە رابردوودا و تەنانەت ساڵی پار ئەم کاتانە، ئەو دواکەوتنەیان دەخستە ئەستۆی یەکێتی و ئیدارەی کۆیە، لە میدیا فەرمی و سێبەرەکانیان دەیان هەواڵ و راپۆرت و بەرنامەیان بۆ چەواشەکردنی خەڵکی شار لەسەر پەخشدەکرد.

ئێستاش کە لەسەر ئەرکی دامەزراوەی دارایی یەکێتی پرۆژەکە پارەدارکراوە و خراوەتە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە، پێویستناکات ئیدارەی هەولێر خۆی لێبکاتە خاوەن و نیگەرانبن کە بانگهێشتنەکراون بۆ مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکە بەڕووی خەڵکدا، دواجار جێگری سەرۆکی حکومەت و ئیدارەی شارەکە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان هەموویان کەسانی بواری حکومین و بە سیفەتی حیزبی شەقامەکەیان نەکردووەتەوە.

ئەوە دوو هەڵمەتی هەڵبژاردنە، سەرۆکی حکومەت بەبێ بانگهێشتی وەزیرە تایبەتمەندەکانی حزبەکانی دیکە، دەیان پرۆژە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکاتەوە و لە نموونەی شەقامەکان و بەنداوەکان و..هتد، تەنانەت پرۆژەکانی کەرتی تایبەتیش لەو ئیستغلالکردنە بەدەرنەبوون، ئەگەر ئەوە بەحزبیکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتی و تەنانەت تایبەتەکانیش نەبێت، ئەبێت چیتر بێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share