کاروان گەزنەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆیە وتارێک پێشکەش دەکات

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆیە وتارێک پێشکەش دەکات.

کاروان گەزنەیی، ‏‎وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی (٢٢٢)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆیە بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات. ‏‎

وتیشی، کەرنەڤاڵەکە رۆژی شەممە 25ی تشرینی یەکەمی2025 ‏‎ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ ‏‎لە هۆڵی وەرزشیی نەوزاد محەمەد لە کۆیە بەڕێوەدەچێت.

 

 

‏‎

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share