لە دەریای ئیـ.ـجە کارەسـ.ـاتێک روویدا.
دوای ئەوەی یەختێک لە کەناراوەکانی تورکیاوە بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێکەوت کە 30ی کۆچبەری تێدابوو، لە دورگەی خیوس لە ئیجە خۆی بە شاخێکی کەناری دەریادا کێشا و کۆچبەرەکان کەوتنە ناو دەریاکەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکە 15 لەو کۆچبەرانە گیانیان لەدەستدا کە 11یان منداڵن، توانراوە شەش کۆچبەر رەوانەی نەخۆشخانە بکرێن و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدان.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، چوار لەو کۆچبەرانە رزگاریان بووە و گەڕان بۆ ئەوانەی بێسەروشوێنن بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی رووداوەکە کردووە.