بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی لەسەر نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتووانی ئەتاتورک، کە ناسراوە بە (ئادەدە) سکاڵاکەیان لەسەر کورتوڵموش تۆمارکردووە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە، جگە لەوەی هۆنراوەکە کوردی بووە، لە هەژماری رەسمیی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە.

کۆمەڵەکە دەڵێت، لەسەر بنەمای یاسای ژمارە 301 لە یاسای سزادانی تورکی و بە تۆمەتەکانی “سوکایەتیکردن بە گەلی تورک، کۆماری تورکیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت، بەکارهێنانی پۆستەکەی بەشێوەیەکی خراپ و پێشێلکردنی دەستوور” سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆماردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیاران بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیارانی…
Total
0
Share