ئەندامێکی لیژنەی دارایی: کێشەی کەمیی نەختینە هەیە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی کێشەی کەمیی نەختینەوە ناردنی مووچە دواکەوتووە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا لە وەزارەتی دارایی کێشەی کەمیی نەختینە هەیە و حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینبکات.

وتیشی، بەگوێرەی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد، پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی 600 هەزار فەرمانبەر و 200 هەزار خانەنشینی هەرێم بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share