د. ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد هەوڵدەدات تاوەكو هەڵبژاردنی داهاتوو كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست نەبێت.
لەبارەی پرسی نەوتی هەرێمەوە، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەرێمی كوردستان لە یاساییەوە ناتوانێت هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە، جگەلەوەش عێراق لە رووی ئابورییەوە پێویستی بە هەناردەی نەوتی هەرێم نییە.
وتیشی، “ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوا ئابوریی عێراق لاواز دەبێت”.