کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی دهۆک هەیە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەرزەکان نیمچەهەور دەبێت، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک هەور زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە ئەگەری نمەباران هەیە.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 3-1 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكرێت و مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بانكی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكات و مووچەخۆران ئاگاداردەكاتەوە. لە راگەیەندراوەكەی بانكی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share