جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ کۆبوونەوەیەک، تاوەکو دەنگ لەسەر 15 پرۆژەیاسا بدرێت کە سەرجەم کارەکانیان تەواوبووە.
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “لەپێناو دەنگدان لەسەر 15 پرۆژەیاسا، کە سەرجەم رێکارە یاساییەکانیان تەواوکردووە و پەیوەندیی راستەخۆیان بە ژیانی هاوڵاتییانی عێراقەوە هەیە، داوا لە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەیەک بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” لەناو یاساکاندا یاساى قەرەبووکردنەوەى ئەواەی تێدایە کە بەهۆی پرۆسە سەربازییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، یاسای بەرگریی شارستانی، یاسای رێکخستنی وزەی نوێبووەوە و چەندین یاسای دیکە کە پەیوەندیدارن بە ژیان، ماف و خزمەتگوزارییە سەرەکیی و سەرەتاییەکانی ژیان هاوڵاتییانەوە”.