خەرجکردنی پارە بۆ سەرجەم پرۆژەکانی بەسرە راگیرا

بەبڕیارێکی رەسمی خەرجکردنی پارە بۆ ئەو پرۆژانەی بەسرە کە لەسەر داهاتی خاڵە سنوورییەکانی پارێزگاکە جێبەجێدەکرێن راگیرا و ئەمەش ناڕەزایەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بە نووسراوێکی رەسمی کە واژووی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە و ئاڕاستەی حکومەتی خۆجێی بەسرە کراوە، خەرجکردنی پارەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ پرۆژەکانی بەسرە راگیرا.

ئاشکراشیانکرد، بڕیارەکە بە مانای راگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی پارێزگاکە دێت، چونکە خەرجییەکانی پارێزگاکە لەسەر داهاتی خاڵە سنوورییەکانە.

پارێزگای بەسرە یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە زۆرترین داهات لە رێگای خاڵە سنوورییەکانەوە کۆدەکاتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک و رێگریکردن لە وەستانی دەیان پرۆژەی پارێزگاکە کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share