کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا

وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران، رایگەیاند، کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا.

حەسەن پاڵانی، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژەکانی هەولێر کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا.

کرێکارەکە لەو باڵەخانەیەی کە کاری تێداکردووە کەوتوەتەخوارەوە، لەدایکبووی ساڵی 1974ە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و دواتر رادەستی کەسوکاری کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share