سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، رایگەیاند، ناهێڵین برایەتیی کورد و تورک تێکبچێت.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لە وتارێکیدا کە لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشیکرد رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین پرۆسەی ئاشتی تێکبدرێت.
باسی لەوەشکرد، “رێگەنادەین و ناهێڵین لەبەر خاتری ناحەزان برایەتیی نێوان کورد و تورک تێکبچێت”.