سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغداد دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەو داهاتە رەوانە کرا وەزارەتی دارایی عێراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواودەکات و پارەی پێویست بۆ ئەو مووچەیە رەوانەی هەرێم دەکات.