محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، کێشەی داهاتی نانەوتیی هەرێم کاریگەریی نابێت لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، “بارودۆخی ئابوریی عێراق لە باشترین ئاستدایە و کێشەی دۆسیەی نەوتی هەرێم چارەسەرکراوە، هەروەها دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێم کاریگەریی نابێت لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی مووچە و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکداین”.
وتیشی، “دۆسییەى نەوتی هەرێم یەکێک بوو لە گرێکوێرەکان، کە لە 2009وە لەگەڵ هەرێمى کوردستان چارەسەر نەکرابوو، بەڵام توانیمان چارەسەریبکەین”.