بەپێی ئامار و ژمارەکانی داتایەک، زۆرترین بڕی غازی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە.
داتایەک ئەوەی خستووەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 کێڵگەی غاز دۆزراوەتەوە، لە %80ی ئەو کێڵگانە دەکەونە پارێزگای سلێمانییەوە، ئەمەش وزەیەکی زۆری بۆ ناوخۆ دابینکردووە و هەروەها هەناردەی دەرەوەش دەکرێت.
شایەنی ئاماژەیە، لەو 10 کێڵگەیە تەنها سێ کێڵگەیان لە بەرهەمهێناندان و سوودیان لێوەردەگیرێت.
ئەو کێڵگانەی کە لە بەرهەمهێناندان:
– کێڵگەی کۆرمۆ (قادرکەرەم)
– بەرهەمی رۆژانە: 750 ملیۆن پێ سێجا.
– یەدەگی کێڵگەکە: هەشت تریلیۆن پێ سێجا.
– کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیدایە، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کورستان.
کێڵگەی خورمەڵە (هەولێر)
– بەرهەمی رۆژانە: 90 ملیۆن پێ سێجا.
– یەدەگی کێڵگەکە: سێ تریلیۆن پێ سێجا.
کێڵگەی حەسیرە (گەرمیان)
بەرهەمی رۆژانە: 70 ملیۆن پێ سێجا.
کێڵگەی میران (سلێمانی)
– یەدەگی کێڵگەکە: هەشت تریلیۆن پێ سێجا.
– یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییانەی تاوەکو ئێستا گەشەی پێنەدراوە.
کێڵگەی کوردەمیر (سلێمانی)
یەدەگی کێڵگەکە: پێنج تریلیۆن پێ سێجا.
کێڵگەی چەمچەماڵ (سلێمانی)
– یەدەگی کێڵگەکە سێ تریلیۆن پێ سێجا.
– یەکێکە لە کۆنترین کێڵگە غازییەکان لە هەرێم، لە پلاندایە لە ساڵانی ئاییندە پەرەیپێبدرێت.
کێڵگەی قادرکەرەمی نوێ (سلێمانی)
– کارکردن و پێوانەسازیی لەم کێڵگەیەدا بەردەوامە.