بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دووەمین کەرنەڤاڵی جەماوەریی یەکێتیی لە پارێزگای هەڵەبجە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هەڵەبجە لای یەکێتی رێزێکی تایبەتی هەیە، کەم شوێن وەک ئەم دەڤەرە ئازاری دیوە، هەر یەکێتیی نیشتمانیی بەرگریی لێکردووە.
پوختەی وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەڵەبجە ئەمانەبوون:
-پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ساڵی 1999 لای مام جەلال بوو، کاتێک هەڵەبجە بوو بە پارێزگا، بزانە یەکێتی چەند دووربینە.
-یەکێتی لە حکومەتی هەرێمەوە دەستیپێکرد، بەرنامەکەی لە بەغداد بەردەوامبوو خۆشبەختانە بە ماندووبوونی سەرۆککۆمار خەونەکەتان هاتەدی، بەڵام تەواونەبووە و ئەم دەڤەرە خزمەتنەکراوە.
-ئەگەر زیاترنەبێت، دەبێت هەڵەبجە وەک شوێنەکانی دیکە خزمەتبکرێت.
-کەی دەنگێکی باشمان بەدەستهێنا بەرنامەی زۆرمان بۆ هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور هەیە و بە جۆرێکی جیاواز کاردەکەین.
-دەبێت پەیوەندییەکی کۆنکرێتی لەگەڵ بەغداد دروستبکەین، پارەیەکی زۆر لەوێ هەیە، ئەو پارەیە دەبێت لێرە خەرجبکرێت.
-پرۆژەیەکی دیکەمان لەگەڵ حکومەتی بەغداد بۆ خزمەتی هەڵەبجە هەیە، لەبەر توانا و هێزی یەکێتی و دەتوانین ئەم دەستکەوتانە دابینبکەین بۆتان.
-ئەگەر پەرلەمانتارەکان وەک پێویست خزمەت نەکەن خوابزانێت چی روودەدات.
-هەڵەبجە، هەورامان، سەیدسادق دەتوانن بەهەشتی کوردستان بن.
-سوپاسی نوخشە خان دەکەم ئەم هەموو دیپلۆماتکارە دەهێنێتە هەڵەبجە و پیشانیان بدات ئێرە چ بوارێکی تێدایە.
-دڵنیاتان دەکەمەوە کاندیدەکانمان رێزدەگرن لە ئێوە، وەک یەکێتی چۆن رێزتان لێدەگرێت.
-ئەم دەڤەرە پڕە لە مامۆستای ئاینی و پیاوماقول و تێکۆشەر، بەڵێنتان دەدەمێ، چۆن ئێستا ئاسایشیان دەپارێزین، هەر وادەبین و کەرامەتتان دەپارێزین.
-پارەی هەڵەبجە دەبێت راستەوخۆ بۆ هەڵەبجە بێت.
-ژنان و گەنجان ئێمە حزبی ئێوەین، کێ وەک ئێمە حزبەکەی ئەو هەموو گەنج و ژنەی تێدابێت؟، بەیەکەوە ئەم ناوچەیە نوێدەکەینەوە.
-بەم رۆحیەتەی یەکێتی بەرەوپێشەوە دەڕوات، نەیارەکانیشی هەر بۆ دواوە دەڕۆن.
-سندوقەکان سەوز بکەن، بۆ خۆتان، بۆ ئەو خزمەتەی دەتانەوێت ئێمە بتانکەین، بۆ ئەو هەموو تێکۆشەرانەی ناتوانن ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمە بن، خۆتان دەزانن کێ حزبی میللەتە.
-پرۆژەی رووناکی پرۆژەی حکومەت بوو، هەموومان، یەکێتی، پارتی و گۆران بەشداربووین تێیدا، بەڵام کام حزب بوو چوار ساڵ لەمەوبەر سەرۆکەکەی وتی، “بەسەر تەرمی مندا غازی ئێرە دەبەنە دەرەوە”.
-من یەک کەسم، بەڵام ئەم هەموو شێرە لە پشتم بێت دەزانن چی بە ئێمە دەکرێت؟
-ئێمە مافەکانتان وەردەگرین، ئێمەین کوردستان بەرەوپێش دەبەین، ئێمە بە ئاسن و خوێن بەرگریتان لێدەکەین.