ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، %80ـی کارەکان تەواوبوون و قیرکردنی شەقامە خزمەتگوزارییەکانی دەوری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لە قۆناغی کۆتاییدایە.

وتیشی، لەم هەفتەیەدا سەرجەم کارەکان تەواودەبن و یەکتربڕەکە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو شەقامە 30 مەترییەی دوێنێ لەلایەن سەرۆکی شارەونیی سلێمانییەوە کرایەوە، تەواوکەرێکە بۆ ئەم شەقامەی ئێمە و لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکدەگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

فڕیاڵ عەبدوڵا: هەندێك حزبی ساحێب موزایەدات فەشەلی حكومڕانییان بە درۆ و دەلەسە دادەپۆشن

فڕیاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، “پاش دەنگنەدانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە یاسای هەمواركراوی…
Total
0
Share