بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لە کاتەکانی شەودا بارانبارین چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاوای هەرێم، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە”.
جەختیشیکردەوە، سبەینێ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.