سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تاوەکو کۆتایی ساڵ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینی دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایدەکات، لیستی سەرجەم ئەو خانەنشینانە رەوانەی بەغداد کراوە کە کە شایستەی وەرگرتنی پاداشتی 12 مووچەی خزمەتن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی کۆتایی هەموو مانگێک لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە ئامادە دەکات کە مامەڵەی خانەنشینیان تەواودەبێت، دواتر لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەراندا رەوانەی بەغدادی دەکات، پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ شایستە داراییەکانی ئەو خانەنشینانە خەرجبکرێت.

شایەنی ئاماژەیە، ئەو فەرمانبەرانەی کە بەهۆی یاساکەوە خانەنشینکران و شایستەی وەرگرتنی ئەم پاداشتەن، تائێستا هیچ بڕەپارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ شایستەکانیان خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
Total
0
Share