دارا سێکانیانی: چارەسەری ئەم دۆخە پابەندبوونە بە یاسای بودجە نەک رێککەوتن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەسەر بۆ ئەم دۆخە، پابەندبوونە بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، نەک رێککەوتن.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزبوونی گرفتەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد، لەم ماوەیەی دواییدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا و بەغداد دەڵێت، دەبێت هەرێم پابەندبێت.

وتیشی، “پێموایە گرنگترین شت ئەوەیە ئەم پابەندبوونە، پابەندبوون بیت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە، نەک بە رێککەوتن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران یان کارەتکەرێکی سیاسی لە عێراقدا، چونکە ئەگەر رێککەوتنێک لەسەر بنەمای یاسا و لە چوارچێوەی دەستووردا نەبێت، بواری تانەلێدانی هەیە”.

ئەوەشی وت، “ئەگەر بمانەوێت ئەم کێشەیە لە ریشەوە چارەسەربکرێت، تاکە چارەسەر پابەندبوونە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە”.

تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم، مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە؛ لەئێستادا وەفدێکی هەرێم لە بەغدادن و چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ و سبەی، بۆ ئەم پرسە یەکلاکەرەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share