سەعدی پیرە: ئەو بەرپرسانەی باکیان نییە بە درەنگکەوتنی مووچە مانگانە شەش حەوت ملیۆنیان هەیە

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ئەو بەرپرسانەی باکیان نییە بە درەنگکەوتنی مووچە، مانگانە شەش بۆ حەوت ملیۆن دینار مووچەیان هەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەمیشە خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان خۆمان و عێراقین، تاوەکو هاوڵاتییان مووچە و ژیانیان مسۆگەربێت.

وتیشی، ئێمە دەمانەوێت لە بارودۆخێکی هێمن لە هەرێمی کوردستاندا بژین و حکومەتێکی خۆماڵیمان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share