زێڕ لە شکاندنی ریکۆرد بەردەوامە

زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی سەرجەم ریکۆردەکان و بەهاکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 208 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێگەی ئینڤێستینگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران بەو ئاراستەیەدان کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە کەمکردنەوەی رێژەی سوود و 25 خاڵی دیکە لە رێژەی سوود دادەشکێنێت، هەروەها گرژبوون و ئاڵۆزبوونی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، خواستیان لەسەر زێڕ گەیاندووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

ئەمریکا لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان، بەشیر نورزای سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئازادکرد. محەمەد نەعیم وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان…
Total
0
Share