کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرایدەکات، کارەکانی پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییهات و بەمەش بەرهەمی کێڵگەکە بە رێژەی %50 زیادیکرد.
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، کۆی تێچووی فراوانکردنەکە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە، هەروەها پرۆژەکە هەشت مانگ پێش ئەو وادەیە کۆتاییهاتووە کە بۆی دیاریکراوە و بەمەش بەرهەمی کێڵگەکە بە رێژەی %50 زیاد دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەم گەشەپێدان و فراوانکردنەوە، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی کێڵگەکە بەرزبووەتەوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا غازی رۆژانە.
پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر پاش ئەوەدێت، کە لە ماوەکانی رابردوودا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق رێکەوتن لەسەر ئەوەی لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستپێبکاتەوە.