ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و پرسی مووچە تاووتوێدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێم تاووتوێدەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ لەلایەن وەفدی دانوستانکاری هەرێم و وەزیری داراییەوە دەخرێنەروو.