ترەمپ بەرەو میسر بەڕێکەوت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی لە شەرم شێخ لە میسر، ئیسرائیلی بەجێهێشت.

لە کاتی بەڕێکەوتنی بەرەو فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن، هەریەک لە ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یاوەریی ترەمپیان کرد.

ترەمپ لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، وتارێکی لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل پێشکەشکرد و دایاکرد هەرچی زووە پرۆسەی ئاشتیی لەلایەن هەردوولاوە بگاتە ئەنجام.

بڕیارە پاش گەیشتنی بە میسر، ترەمپ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە، پاشان بەرامبەر سەرۆک، پاشا و میری 20 وڵات لە لوتکەی ئاشتیی لە شەرم شێخ وتارێک پێشکەشبکات، کە دەربارەی کۆتاییهێنانە بە جەنگی غەزە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share