لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامیداوە ژمارەیەکیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە پارێزگای سنە، پارێزگای کوردستان بیستراوە.
هاوکات بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، بەهۆی ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەکراون ئاگر لە قەسری شیرین کەوتووەتەوە.
تا ئێستا میدیاکانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە قوربانیانی هێرشەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاونەکردووەتەوە.