لیستی مووچەی مانگی نۆ کە سەرەتای ئەم مانگە بۆ بەغداد نێردرا، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەندکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، لەلایەن بەغداوە پەسەندکرا.
لای خۆیشیەوە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، بۆ مانگی هەشت ئەو خانەنشینانەی کە لە 31ی کانونی یەکەمی 2024 خانەنشینبوون، هەشت مووچە پێکەوە وەردەگرن.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری خەرخکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و حکومەتی هەرێمیش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی رادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە.