بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکانی لە بەغداد بەردەوامدەبێت و بڕیارە ئەمڕۆش، چاوی بە چەندین کەسایەتیی سیاسیی دیاری عێراق بکەوێت.
دوێنێ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چاودێریكردن و جێبهجێكردنی رێككهوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، بۆ جاری دووەم سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد بەردەوامدەبێت.