ئاسۆ مامەند بۆ لایەنگرانی یەکێتی: خۆتان بەدووربگرن لە هەر جۆرە هەڵسوکەوتێک کە ببێتە مایەی توندوتیژی

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی شاری کەرکوک دەکات، لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خۆیان بەدووربگرن لە هەر هەڵسوکەوتێک کە ببێتە مایەی توندوتیژی

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی یەک بە یەکی جەماوەر و هەڤاڵانی یەکێتیی دەکەین لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەرۆشانە و دڵسۆزانە پێشوازیان لە تیمەکانی بانگەشەی لیستی (٢٢٢)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و بوونە هاوکار و تەواوکەری تیمەکانمان.

داوایشیکرد، “خۆتان بەدوور بگرن لە هەر جۆرە هەڵسوکەوتێک کە ببێتە مایەی توندوتیژی و داخستنی شەقام و شوێنە گشتییەکان و لە بری ئەوە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن تاوەکو بە هەموو لایەکمانەوە ئارامی و ئاسایشی پارێزگای کەرکوک بپارێزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نۆژەنکرانەوە

لەسەر ئەرک و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکراکران. سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی…
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share