لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتەدەنگ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین دیاریینەکراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیاریینەکراون”.

ئاشکراشیکرد، “لەکاتی تەواوبوونی پرۆسەکە هەموو لایەک لەسەر کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دەكەوێتە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت، “ئەو…
Total
0
Share