قوباد تاڵەبانی: بەردەوام لەسەر هێڵین لەگەڵ بەغداد تاوەکو بیانووی نەناردنی مووچە نەمێنێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغداد و لەسەر هێڵین تاوەکو هیچ بیانوویەک نەمێنێت بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆران.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم ئامادەی رادەستکردنی داهاتی نانەوتییە بە حکومەتی عێراق، هەروەها بەردەوامدەبین لە پەیوەیندییەکانمان لەگەڵ بەغداد تاوەکو چیتر بیانووی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەمێنێت”.

وتیشی، “بەردەوامبوونی ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە بەندە بە یەکدەنگی و یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد، هەروەها بەشدارییان لە بڕیارە سیاسییەکاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share