دوای ئەو دابەزینەی شەوی رابردوو بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 995 دۆلار بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەم ئاستەی ئێستا لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە و پێشبینیدەکرێت بەرزبوونەوەی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.