500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ئەمساڵ تەرخانکرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەرزی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەمساڵدا بڕی 500 ملیار دینار تەرخانکراوە.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، “وەرزی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەم مانگەوە دەستپێدەکات، پێشبینی دەکەین جوتیاران 3.5 بۆ 4 ملیۆن تۆن گەنم رادەستبکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی 500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکراوە، دوای 10 رۆژ لە رادەستکردنی گەنم جوتیاران دەتوانن پارەکانیان وەربگرن”.

ئاشکراشیکرد، “بەپێی پێشبینییەکانمان بۆ ئەمساڵ دەتوانین لە گەنمی جوتیاران پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕبکەینەوە و پێویست بە هاوردەکردنی گەنم ناکات”.

 

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید عاشقی بکوژەکەی بووە

بابەتی دواتر

شکستی بایرن زیان لە ناپۆلی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share