بەکارهێنانی ڤیتامین سی لە پەتا وەرزییەکان دەمانپارێزێت؟

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستان تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان و سەرمابوون زیاتردەبێت، زۆرینەی خەڵکیش باوەڕیان وایە لە رێگەی بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکان بە تایبەت ڤیتامین سی دەتوانن خۆیانی لێپارێزن.

لەیلی حەنبیک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمەڵەی دەرمانسازە سەربەخۆکان دەڵێت، “زۆرینەی بەڵگەکان پێماندەڵێن خواردنی رۆژانەی ڤیتامینەکان بۆ خۆپارێزی لە پەتا وەرزییەکان و  و سەرمابوون بێئەنجامە، تەنانەت بەشێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن هیچ پەیوەندییەک لەنێوان تەواوکارە خۆراکییەکان و پەتا وەرزییەکاندا نییە”.

دەشڵێت، “دەکرێت بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکان بە شێوەی رۆژانە بە تایبەت ڤیتامین سی رۆڵی لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و کەمکردنەوەی ماوەی نەخۆشییەکە هەبێت”.

بە وتەی ئەو پزیشکە ڤیتامینەکان و کانزاکان باشترە لە رێگای خۆراکی تەندروستەوە بەدەستبخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

لە چینەوە، شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیان بۆ ئاشكرا نەبووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، ئەو…
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
Total
0
Share