لەدوای لەدەستدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 کۆشکی سپی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “ئیرادەی دۆناڵد ترەمپ بەهێزە و ناڕووخێت، هیچ کەسێک نییە وەک ئەو بتوانێت بە هێزی خۆی شاخەکان بهێنێتە لەرزە”.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رایگەیاند، “وێڕای لەدەستدانی خەڵاتەکە، بەڵام هێشتا دۆناڵد ترەمپ باوەڕی بە ئەرکی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتیی جیهانی لە رێگەی دیپلۆماسی و دەستپێشخەریی بوێرانەوە هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دڵێکی مرۆڤدۆستانەی هەیە، توانای بڕیاردانی قورسی هەیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە خاوەنی کەسایەتییەکی ناوازە لە سیاسەتی جیهانییدا.
جەختیشیکردەوە، “ئیرادەی دۆناڵد ترەمپ بەهێزە و ناڕووخێت، هیچ کەسێک نییە وەک ئەو بتوانێت بە هێزی خۆی شاخەکان بهێنێتە لەرزە”