سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر، رایگەیاند، بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە بە لەسەرخۆیی و لێکتێگەیشتن بەڕێوەدەچێت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند،”یەکێتی بڕیاریداوە بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە بە لەسەرخۆیی و لێکتێگەیشتن بەڕێوەبچێت، شێوازی بانگەشەمان گۆڕیوە و وەک هەڵبژاردنەکانی پێشتر نییە.”
وتیشی، “بە شێوازێک بانگەشە دەکەین لە ماوەی ئەم مانگەدا خەڵک لەسەر شەقامەکان بێزار نەکەین و بە مەدەنییانە، بەبێ هەڵچوون و گرژی و ناخۆشی و بە شێوازێکی نوێ بانگەشە بکەین، بانگەشە سارد نییە، بەڵکو شێوازەکەی گۆڕاوە.”