بەهۆی ئەو ئاگربەستەی راگەیەندرا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 65 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت دوای راگەیاندنی ئاگربەست دێت لەنێوان ئیسر.ا.ئیل و حە.ما.س کە هەردوولا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانییەکان رێککەتن و بڕیارە ئەمڕۆ ئەو رێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.