نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد و برێنت سنوری 68 دۆلاری تێپەڕاندەوە.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 68.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ، چەند سەنتێك بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوتی  خاوی تەكساسیش بە 65.27 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئەویش نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشبینییەكانی خواست لەسەر نەوت بەئاراستەی زیاتربوون و ئەرێنییە، بۆیە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە.

لە ڕۆژی سێشەممەوە و دوای داتا و پێشبینییەكانی پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی API، نرخی هەردوو جۆرە سەرەکییەکەی نەوت بەڕێژەی2 %بەرزبوونەتەوە.

بەپێی داتاکانی ئەو پەیمانگا ئەمریکییە، لە هەفتەی ڕابردوودا یەدەگی نەوتی ئەمریکا 7.69 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی کەمبوونەوەیە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماری کردبێت.

بابەتی پێشتر

ستاد ڕینس 1-1 پاریس سان جێرمان

بابەتی دواتر

حكومەت لەناوجەرگەی وشكەساڵیدا بیر لە دروستكردنی بەنداو دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share