دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە رۆژی یەکشەممە، 12ـی 10ـی 2025، سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
ئەم سەردانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە لە بەرەوپێشچووندایە و ئەگەری هەیە تا پێش گەشتەکەی سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەست رابگەیەندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئیسرائیل و حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پلانەکەی ترەمپیان داوەتەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان؛ یەکەم قۆناغی پلانەکە بریتییە لە ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لە غەززە، لە بەرامبەر زیندانییە فەڵەستینییەکان کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا راگیراون.