فوئاد حسێن: لەم چەند رۆژەدا مووچە دێت

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەم چەند رۆژەدا بەغداد مووچەی مانگی هەشت بۆ هەرێم دەنێرێت.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەزعەکە باشە بڕیارە لەم چەند رۆژەدا مووچەی مانگی هەشت بۆ هەرێم بێت و لەدوای ئەویش مووچەی مانگی نۆ بێت”.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە کێشەی گەورە لەنێوان هەرێم و بەغداد نەماوە، ئەگەر کێشەی نەختینە هەبێت پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە نەک هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق کامێرای پێشکەوتووی لە زیاتر لە 90%ی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا جێگیرکرد

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 90%ی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە کامێرای پێشکەوتوو کۆنترۆڵکراون. لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share