لە گەرمیان لەسەر ئەرکی یەکێتی 10 پرۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێدەکرێن

لەسەر ئەرکی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی، لە گەرمیان 10 پرۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێدەکرێن.

ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانیى رزگاریی ئاشکرایدەکات، “پرۆژەکان لە گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانى قەزاى رزگارىی جێبەجێدەکرێن و کارکردن لە بەشێکیاندا دەستیپێکردووە”.

وتیشی، “تێچووی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دوو ملیار و 750 ملیۆن دینارە و گوژمەی پرۆژەکان لەسەر ئەرکی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتییە”.

سەرۆکی شارەوانیی رزگاریی ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆژەکان بریتین لە قیرتاوکردن، کۆنکرێتکردنى چەندین شەقام و کۆڵانى گەڕەکەکانی رزگاریی، پرۆژەى ئاوەڕۆ، دروستکردنى باخچە، هەڵکەندنى چوار بیرى قووڵ بۆ بەشى باخچەکانى شارەوانیى رزگاریى، نۆژەنکردنەوەى تۆڕى کارەباى گەڕەکى سەنگاوییەکان، کڕینى سەلەیەکى کارەبایى مۆدێرن بۆ فەرمانگەى کارەباى رزگاریی، هەروەها نۆژەنکردنەوەى تۆڕى ئاوى خواردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share