بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێمی ئامادەکردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدادە بۆ ناردنی بڕەپارەکە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی هەشت ئامادەکراوە، کۆی گشتی بڕەپارەکە 120 ملیار دینارە، 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی سلێمانییە و 72 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەولێر و دهۆکە.
وتووشیەتی، دەبێت سەرەتا بەغداد لەسەر تەمویلکردنی مووچە رەزامەندیی بدات، پاشان هەرێم بڕی داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق و دواتر بەغداد مووچەی مووچەخۆران رەوانەدەکات.