بافڵ جەلال تاڵەبانی: داکۆکیکاری بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافی ئێزدییەکان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەک یەکێتی بەردەوامدەبن لە داکۆکیکردن و پشتیوانیکردنی پاراستنی مافی ئێزدییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم لە ئارامی و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک وتوومانە، ئێمە پشتیوان و داکۆکیکاری بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافی ئێزدییەکان و باشترکردنی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان”.

دەشڵێت، “یەکێتی بەردەوام لەگەڵتان دەبێت و خزمەتکردنتان، بە ئەرکی خۆی دەزانێت. هەر لە جەژن و خۆشیدابن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share