زانکۆی هەڵەبجە: وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکی بەندە بە گەیشتنی ئامێرەکان

زانکۆی هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە وەرگرتنی خوێندکار بۆ ئەمساڵ بەندە بە گەیشتنی کەرەستە و ئامێرە پزیشکییەکانی کۆلێژەکە.

لە روونکردنەوەیەکی راگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجەدا هاتووە، “پاش پشتیوانی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بۆ وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، دواتر واژووکردنی گرێبەستی کڕینی ئامێر و پێداویستییەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی تەندەرەکەی بۆ یەکلابووەتەوە، هەروەها پشتیوانیی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی باڵەخانەی کۆلێژەکە، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا بە وەرگرتنی خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە بەندە بە گەیشتنی ئامێر و پێداویستییەکان، هەروەها تەواوکردنی باڵەخانەی کۆلێژەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “شێوازی وەرگرتنی خوێندکار لەڕێگەی فۆرمی راستەوخۆوە دەبێت، وادەی وەرگرتنیش دەکەوێتە پاش راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، دواتر لەگەڵ دیاریکردنی مەرجەکان و کۆنمرەی پێشکەشکار لە لایەن زانکۆ و لایەنی تایبەتمەند لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، وردەکارییەکان لە وێبسایتی رەسمیی زانکۆدا بڵاودەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی: 75 تیمی گەڕۆک لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت جێگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد. سەرکەوت کاڕەش ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share