بۆ یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگی ئاب وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

بڕیارە ئەم هەفتەیە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگی ئاب وەفدی هەرێم بچێتەوە بەغداد.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی ئاب ئەم هەفتەیە وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغداد”.

ئاشکراشیکرد، “بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنە وزراییە کۆببنەوە کە لەلایەن سودانییەوە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد پێکهێنرابوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
Total
0
Share