وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندنی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوێک هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندنی راگەیاند.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن رادەگەیەنین، هەڵمەتەکە لە رێکەوتی 5ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 16 رۆژ بەردەوامدەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ئەم مەبەستە داوا لە بەڕێوەبەر، یاریدەدەر و ستافی قوتابخانەکان دەکەین بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی خوێندکار، هەوڵبدەن لەڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە پێنج خوێندکار بگەڕێننەوە بۆ خوێندن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share