سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی بەشی پرۆژەکان و تیمی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی کە پشووی رەسمییە، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدراوە ئەم شەقامە زیاتر لەو کاتانەدا کاری تێدابکرێت، کە پشووە، لەپێناو دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان و دروست نەبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەکەدا.
دەشڵێت، “تیمەکانمان بەردەوامدەبن لە کارکردن لەم شەقامە، تا تەواوبوونی کارکردن لە شەقامی ناوبراو”.