رێبوار تەها بۆ هاوڵاتییانی کەرکوک: داواتان لێدەکەم پارێزگاری بکەن لە پاکوخاوێنیی شارەکەمان

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، “به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی”.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکدا رایگەیاند، “کۆمەڵانی خه‌ڵكی خۆشه‌ويستی كه‌ركوک، پاش چەند کاتژمێرێکی كه‌م، هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی کاندیدان له‌ چوارچێوه‌ی ليستە كێبڕكێكارەکان له‌ پارێزگا ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک، ده‌ستپێده‌كات؛ ‎له‌م ساته‌ گرنگەدا، بانگه‌وازێكی برایانه‌ و دڵسۆزانه‌ ئاراسته‌ی ئێوه‌ ده‌كه‌م، داوا له ‌سه‌رجه‌م خوشک و برايان له‌ رۆڵه‌كانی كه‌ركوک ده‌كه‌ين، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ن به‌ ده‌رفه‌تێک بۆ كێبڕكێی شه‌ريفانه‌ و پەیامێکی هۆشيارانه‌ بگەیەنن كه‌ گوزارشت لە هيوا و ئاواتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوک بکات، بێ جیاوازی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “‎با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ بنيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه‌ لێكگه‌يشتن و هاوكاریی تێدا زاڵبێت و ئه‌و ئاشته‌وایی، كۆمه‌ڵايه‌تی، ئاسايش و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ پته‌وبكات، كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ و كه‌ركوک به‌ره‌و بووژانه‌وه‌يه‌كی ئابوری، پيشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به‌ ساڵانێك لە قه‌يران و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت. ‎داواشتان لێده‌كه‌م، به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی”.

دەشڵێت، كه‌ركوک پێشکەوتنی به‌رچاوی له‌ بواری خزمه‌تگوزاری و پاكوخاوێنیی گشتیی به‌خۆيه‌وه‌ بينيوه‌؛‌ پێويسته‌ هه‌موومان هۆشيار و به‌رپرسيار بين له‌ پاراستنی، به‌تايبه‌ت له ‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.

جه‌ختیشدەکاتەوە له‌ گرنگیی پاراستنی يه‌كڕيزیی كۆمه‌ڵايه‌تی و رێزگرتن لە يه‌كتر‌، “چونكه‌ شكۆی كه‌ركوک بەندە بە ‌شكۆی پێكهاته‌کانیەوە و يه‌كڕيزيمان، نهێنیی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌يه‌تی؛ ئەم ئاهەنگی دیموکراسییە پيرۆزبێت له‌ هه‌مووان، شانازی به‌ هه‌موو هاوڵاتييه‌كی بەشەرەف و دڵسۆزی كه‌ركوكەوە دەکەین، کە بەپه‌رۆشە بۆ ئێستا و داهاتووی شاره‌كه‌ی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر داهاتی ناوخۆ بگەڕێندرایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەگەر هەرێم داهاتی ناخۆی بۆ بەغداد بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو”.…
Total
0
Share